هاوسەری شازادەی جێنشینی سعودیە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆتە جێگای باس
وێستگە ستایل-
شاژنە "سارە" هاوسەری شازادەی جێنشینی سعودیە "محەمەد بن سەلمان" بڕی 10ملیۆن ڕیاڵی سعودی بەخشی بە سندوقی منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک بە مەبەستی ئاسانکردنی چارەسەر و کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر خێزانەکانیان.
زۆر بەخێرایی ئەم دیارییەی شاژن بووە باسی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە سعودیە، هەموان ئەم کارەی شاژن بە کارێکی مرۆڤ دۆستانە وەسف دەکەن.
شایەنی باسە ئەم سندوقە لە ساڵی 2024 دا بە بڕی72 ملیۆن ڕیاڵی سعودی هاوکاری منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرەی کردووە، هەروەها ڕۆڵی گرنگی هەبووە لەپێشكەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە منداڵان.
AM:11:25:16/11/2025
ئهم بابهته 1672
جار خوێنراوهتهوه