ڤیدیۆ: هانی موجتەهیدی نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە
وێستگە ستایل-
خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی بەناوبانگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هانی موجتەهیدی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.
گۆرانی گەردوون نوێترین بەرهەمی ئەم خانمە گۆرانیبێژەیە کە لە کەناڵی فەرمی خۆی لە پێگەی یوتیوب و پەڕەی تایبەت بە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە.
کاری میوزیک و میلۆدی ئەم گۆرانییە لە لایەن سیامەندەوە ئەنجامدراوە، لە هۆنراوەی شاعیری بەناوبانگی فارسی عومەر خیامە و مامۆستا گۆران وەرگێڕانی بۆ کردووە بۆ سەر زمانی شیرینی کوردی.
ئەم خانمە هونەرمەندە لەدایکبووی ساڵی 1980 ی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و هەر لە منداڵییەوە خولیای نوسینی هۆنراوە، وێنەکێشان و گۆرانی وتنی هەبووە، هەروەها توانیوێتی لە وڵاتی ئێران لە ئەکادیمیایەکی تایبەت بە هونەر بخوێنێت، هانی بە شێوەیەکی فەرمی لە ساڵی 2000 ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکەمین ئەلبومی خۆی لە ساڵی 2009 بە ناوی سەندرێلا و دووهەمین ئەلبومیشی لە ساڵی 2010 بە ناوی دایک بڵاوکردۆتەوە.
AM:11:07:16/11/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه