‌ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کوشندەترین نەخۆشی دیاریکرد

وێستگە ستایل-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە دواین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە تاوەکو ئێستاش نەخۆشی سیل بە کوشندەترین هەوکردنی بەکتریایی ماوەتەوە لە جیهاندا، بە جۆرێک ساڵی پار کۆتای بە ژیانی زیاتر لە 1.23 ملیۆن کەس هێناوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەم ڕێکخراوە، مردن بە نەخۆشی سیل بە ڕێژەی %3 کەمیکردووە بە بەروارد بە ساڵی 2023، بەڵام دەستنیشانکردنی نەخۆشی تازە تەنها بە ڕێژەی %2 کەمیکردووە.

بە پێی ئاماری ساڵی 2024، 10.7 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا تووشبووی ئەم نەخۆشییەن کە 5.8 ملیۆن پیاو، 3.7 ملیۆن ئافرەت و 1.2 ملیۆن منداڵن.

وەک دەزانرێت سیل یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە دەکرێت ڕێگریبکرێت لە بڵاوبوونەوەی، بەو پێیەی ئەم نەخۆشییە لە ڕێگەی هەڵمژینی هەوای ئەو جێگەیە دەگوازرێتەوە کە کەسێکی تووشبوو تیایدا پژمیوە و کۆکیوە، هەربۆیە باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە دوورکەوتنەوەیە لە کەسانی تووشبوو بەم بەکتریایە.


PM:01:36:13/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌