‌ڤیدیۆ: گوڵشیفتە و نەوید و پەیمان و عەلی نەسیریان لە فیلمێکدا بەیەکەوە دەردەکەون

وێستگە ستایل-

خانمە هونەرمەندی ناوداری ئێرانی گوڵشیفتە لەڕێی هەژماری تایبەت بەخۆی لە فەیسبووک گرتە ڤیدیۆی تیزەری فیلمی (اه، چ روزهای خوشی بود) ی بڵاوکردەوە و لە ماوەیەکی کەمدا کاردانەوەیەکی زۆری هەبووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.



فیلمەکە لە دەرهێنانی (هومایۆن غەنیزادەیە)، بڕیارە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی (تالین) پەخشبکرێت، هەروەها پێشبینی ئەرێنی زۆر بۆ فیلمەکە کراوە.


دەوترێت فیلمەکە باس لە ڕاپەڕینی ئیسلامی ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی ئەو کەسانە دەکات کە لە دەرەوەی ئێران دەژین،  ئەم بابەتە لەژیانی هاوڵاتیان و کەسایەتیە دیارەکانی ئێران کاریگەری هەبووە.
 
ئەم فیلمە هەردوو ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران "نەوید و پەیمان" بەشداریان تیادا کردووە کە بە بنەچە کوردن و کەسایەتیەکی دیاریان هەیە لە سینەمای ئێران، هاوکات گوڵشیفتە و هونەرمەند عەلی نەسیریان یەکێکن لە ئەستێرەکانی سینەمای ئێران و عەلی نەسیریان لە درامای شەهرەزاد دا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە.


PM:12:45:10/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌