توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی دەرونیان جێگیر نییە ئارەزووی ڕەنگێکی دیاریکراو دەکەن
وێستگە ستایل-
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ڕاستییەکی جیاوازی سەلماندووە، ئەو کەسانەی دەرونیان جێگیر نییە ئارەزووی ڕەنگێکی دیاریکراو دەکەن بەدیاریکراوی کەسانی خەمۆک و توشبوو بە سایکۆپاس.
لەتوێژینەوەکەدا هاتوە ئەم کەسانە ئارەزووی ڕەنگەی شین زۆر دەکەن هۆکارەکەشی ئەوەیە بەدوای هێورکەرەوەیەکی دەرونی دەگەڕێن لەناخی خۆیاندا.
ڕەگی ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1960، پاش ئەوەی توێژینەوەیەک لەگۆڤاری"American Journal of Psychology" بڵاوکرایەوە تێبینی ئەوەکرابوو %40 ی توشبوان بەنەخۆشی دەرونی ئارەزووی ڕەنگی شین دەکەن پاش ئەوە توێژینەوەیەکی چینی ساڵی2017 ئەنجامدرا بەهەمان شێوە ئاشکرای کرد ئەو کەسانەی نەخۆشی خەمۆکیان هەیە ئارەزوی ڕەنگە ساردەکانی شین و وەنەوشەی دەکەن پاش وەرگرتنی چارەسەر ئارەزووی ڕەنگی زەرد دەکەن.
پسپۆڕی دەرونی مارک نیمیرۆڤ لەتوێژینەوەیەکدا باسی لەوە کردوە هەڵبژاردنی ڕەنگی شین ئاماژەی دەرونی قوڵی هەیە بەجۆرێک ئەم ڕەنگە توانای ئارامکردنەوەی دەرونی هەیە لێدانی دڵ هێور دەکاتەوە و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.
هاوکات هەندێکجار هەڵبژاردنی ڕەنگی شین ئاماژەیە بۆ هەستی خەمباری و تەنهایی بەدیاریکراوی لەناو ئەو کەسانەی لەڕووی دەرونیەوە ئارام نین.
PM:04:32:08/11/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه