مامۆستایەک بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبوو لە دادگا وەرگرت
وێستگە ستایل-
دادگای ئەمریکا قوتابییەکی تەمەن 6 ساڵی بە بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی سزادا لە پای ئەوەی تەقەی لە مامۆستاکەی خۆی کردبوو لە قوتابخانە.
ئەم ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2023 کاتێک قوتابییەکی قوتابخانەی سەرەتایی مامۆستا 28 ساڵەکەی خۆی بە ناوی ئابی زویرنەر بریندار دەکات پاش ئەوەی تەقە لە دەست و سنگی دەکات.
جێگەی باسە مامۆستاکە هەر زوو سكاڵای یاسایی لەسەر ئیبۆنی پارکەر یاریدەدەری خوێندگەکە تۆمارکردووە بە بیانووی ئەوەی نەیتوانیوە قوتابییەکان ئاگاداربکاتەوە لە قەدەغەبوونی بردنی چەک بۆ قوتابخانە.
هەروەها مامۆستاکە لە دادگا داوای پاداشتی بە بڕی 40 ملیۆن دۆلار کردووە، ئەو باسی لەوە کردووە کە خەریک بووە گیان لەدەستبدات بە هۆکاری ڕووداوێکی لەو جۆرە، سەرەڕای پێبژاردنی 10 ملیۆن دۆلار، دایکی قوتابییەکەش بە 4 ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.A
PM:04:29:08/11/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه