‌ڤیدیۆ: ئەنجلینا جولی دووچاری ڕوداوێکی چاوەڕواننەکراو دەبێتەوە

وێستگە ستایل-

سەردانە مرۆڤانەکەی خانمە ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ئەنجلینا جولی کە هاوکات باڵیۆزی ڕێکخراوی یونسێفە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی منداڵان بۆ وڵاتی ئۆکڕانیا بە ڕوداوێکی چاوەڕواننەکراو و شەرمەزارکەرانە کۆتایی هات.

میدیاکانی ئۆکڕانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە لە میانەی سەردانەکەی جولی بۆ خیرسونی ئۆکڕانیا لە ڕۆژی سێشەممە یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەی لە لایەن سوپای ئۆکڕانیاوە دەستبەسەر دەکرێت.


هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆ کە لە زاری یەکێک لە بەرپرسەکانی ئۆکڕانیاوە وەرگیراوە، ڕوداوەکە بە هۆی ئەوەوە بووە کە یەکێک لە پاسەوانەکانی پاراستنی جولی تووشی دەمەقاڵێ و کێشە دەبێتەوە لەگەڵ سوپای ئۆکڕانیا لە خاڵی پشکنینی میکۆلاڤ، هەر ئەمەش وا دەکات دەستبەسەر بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەردانەکەی ئەم خانمە ئەکتەرە وەک باڵیۆزی ڕێکخراوی یونسێف تەنها بە مەبەستی ئاگاداربوون بووە لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی و بارودۆخی منداڵانی ئۆکڕانیا لە پاش تێپەڕینی ئەو هەموو کاتە لە نەهامەتی و جەنگ، بەڵام ئەم ڕوداوەی لێکەوتۆتەوە.


AM:11:28:06/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌