توێژینەوەیەک: ئالودەبوون بە چات جی پیتی هەڕەشەیە بۆ مێشکی مرۆڤ
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان ئاگای دەدەن بەو کەسانەی زیرەکی دەستکرد زۆر بەکاردەهێنن، ئەنجامی توێژینەوە نوێیەکان لەسەر بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد ChatGPT وClaude وReplika ئەنجامدراوە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بەکارهێنانی بەردەوامی ئەم ئەپانە مرۆڤ توشی ئالودەبوون دەکات بە زیرەکی دەستکرد ئەوەش مەترسیدارە.
پسپۆڕانی دەرونی باس لەوە دەکەن ئێستا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەجۆرێک مامەڵە لەگەڵ ئەم ئەپانە دەکەن وەک ئەوەی هاوڕێی نزیک یان هاوسەریان بێت تەنانەت هەندێک کردویەتی بە چارەسەرکاری دەرونی خۆی، بەوهۆیەوە پەیوەندیەکی ئالودەبوونی سۆزداری لە نێوانیان دروستبووە ئەوەش کاریگەری لەسەر ڕەفتار و ڕەوشتی تاک دەبێت.
هەندێک لە توێژەرەوەکان کاریگەری بەکارهێنانی ئەم ئەپانە وەک ماددەی هۆشبەر وەسف دەکەن چونکە بە گفتوگۆکردن لەگەڵیان دەرونی کەسەکە ئارام دەبێتەوە لەبەرامبەردا ئارەزوکردن بە تەنهایی و هەست نەکردن بە دەوروبەر زیاد دەکات.
بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی "Common Sense Media" ئەنجامیداوە %70 ی هەرزەکاران ئەپەکانی زیرەکی دەستکرد لە جۆرەکانی Replika و Character.AI، بەکاردەهێنن نیوەیان بەردەوام بەکارهێنەری ئەم ئەپانەن.
هاوکات OpenAI ئاشکرای کردوە%0.7 ی بەکارهێنەرانی ChatGPT کەدەکاتە 560 هەزار بەکارهێنەر لەکۆی 800 ملیۆن، پرسیاری چۆنیەتی خۆکوشتنیان لەم ئەپە کردووە ئەوەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە.
PM:06:32:05/11/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه