‌بەوێنە: لەچێرنۆبڵ سەگی شین بینراوە

وێستگە ستایل-

ژمارەیەک وێنە و ڤیدیۆی ئاژەڵی سەگ کە ڕەنگیان شینە لە ناوچەی قەدەغەکراوی چێرنۆبڵ لە ئۆکرانیا بڵاوبۆتەوە و ئەم بابەتە دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، شینی ڕەنگی ئەم سەگانە بۆتە جێگای پرسیار.

ڕێکخراوی "Clean Futures Fund" ناحکومی تایبەت بە ژیانی ئاژەڵان لە ناوچەکە لەڕێی هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام وێنەی ئەم سەگانەی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە لەئێستادا سەرقاڵی ڕاوکردنی ئەم سەگانەن بۆ ئەوەی هۆکاری شین بوونی ڕەنگیان بزانرێت.


ڕێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە شین بوونی ڕەنگی ئەم سەگانە هیچ پەیوەندی بە تیشکدانەوەی ناوچەکە نییە، ڕەنگە سەگەکان بەرکەوتەی پاشماوەی کیمیاوی یەکێک لە کارگەکانی ناوچەکەبوبێتن.

خۆبەخشانی ڕێکخراوەکە تایبەت بە پێگەی Storyful هۆکاری شین بوونی ڕەنگی سەگەکانیان گەڕاندۆتەوە بۆ ماددەی شینی خاوێنکردنەوەی تەوالێتە گەڕۆکەکان بەڵام ئەم لێکدانەوەیە زۆر زانستی نییە.

هاوکات پزیشکێکی ڤێت باسی لەوە کردوە شین بوونی ڕەنگی سەگەکان زیاتر ڕوکارییە و بە ئەگەری زۆرەوە کاریگەری زیانبەخشی لەسەر سەگەکان نابێت.

پاش تەقینەوەی ناوەکی لە چێرنۆبڵ ساڵی1986 ئەو کەسانەی لەو ناوچەیە نیشتەجێبوون پاش دەربازبوونی خۆیان ژمارەیەک سەگ و پشیلەیان بەجێهێشتوە لەو کاتەوە لەم ناوچەیە ژمارەیەک ئاژەڵی بێ لانە دەژین ناوبەناو لەلایەن ڕێکخراوێکی ئاژەڵان سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێن.


PM:12:16:30/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌