زانیارییەکی نوێ لەسەر هەسارەی مەریخ دۆزرایەوە
وێستگە ستایل-
لە نوێترین دۆزینەوەی زانستیدا تیمێک لە توێژەرانی ئەڵمانی توانیویانە نهێنییەکی نەزانراو ئاشکرابکەن کە بۆ ماوەی چارەکە سەدەیەکە بە پەنهانی ماوەتەوە.
لەم دۆزینەوە نوێیەدا ئەوە سەلمێندراوە کە ئەو شەپۆلە تڵیشانەی کە لەسەر ڕووی هەسارەی مەریخ دەردەکەون و گردۆلکەیەکیان پێکهێناوە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەهۆڵی وشک.
پێشتر و بە دیاریکراوی لە ساڵی 1999 بۆ یەکەمین جار ئەم تڵیشانە بەدیکران لەسەر ڕووی هەسارەی مەریخ، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا زاناکانی بواری گەردونناسی لەو باوەڕەدان کە پێدا ڕۆیشتنی ڕێڕەوی ئاو بوبێتە هۆکاری دروستکردنی ئەم گردۆڵکانە.
بەڵام بەم دواییانە توێژەرە ئەڵمانییەکان توانیان ئەم نهێنییە درک پێبکەن و هۆکارەکەی بگەڕێننەوە بۆ بە هەڵمبوونی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە سەهۆڵی وشکەوە.
PM:02:21:28/10/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه