سەگێک نەخۆشێکی لە بێ ئاگایی خەبەر کردەوە
وێستگە ستایل-
لە ویلایەتێکی ئەمەریکا سەگێک نەخۆشێکی خەبەرکردەوە پاش ئەوەی بۆ ماوەی 3 هەفتە لەکۆمادا بووە، پزیشکەکان کە چارەسەکاری ئەم نەخۆشە بوون لەم دۆخە سەریان سوڕ ماوە.
چیرۆکەکە بەو جۆرە بووە پاش ئەوەی بریسلا تیمۆنزی تەمەن 39 ساڵ توشی جەڵدەی سییەکان دەبێت بەهۆیەوە توشی جەڵدەی دڵ و سست بوونی چەند ئەندامێکی جەستەی دەبێت.
پزیشکەکان لەنەخۆشخانەی میمۆریال وێست لە ویلایەتی فلۆریدا ئەگەری چاکبونەوەی %10 یان بۆ ئەم نەخۆشە داناوە، ئەوەی پێشبینی نەکراوە چاکبونەوەی ئەم ئافرەتە بووە بەهۆی سەگەکەوە لەماوەی مانەوەی ئەم ئاژەڵە لەگەڵ نەخۆشەکە لێی نزیک بۆتەوە و هەست و میهرەبانی بۆ دەربڕیوە جوڵەی دەست و پەنجەی تیمۆنز بەهۆی ئەم سەگەوە پزیشکەکان بە موعجیزە وەسفیان کردووە چونکە هۆکار بوە بۆ ئەوەی دوبارە بگەڕێتەوە بۆ ژیان.
پاش چاکبونەوەی تیمۆنز باسی لەوە کردووە لەماوەی بێ هۆشییەکەیدا گوێی لەدەنگی چواردەوری بووە بەڵام نەیتوانیوە بجوڵێتەوە، هەروەها وتویەتی "دوای ئەوەی هەستم بە بەرکەوتنی سەگەکە کرد زانیم بەتەنها نیم ئەوەش منی بۆ ژیانکردن گەڕاندەوە".
PM:12:09:28/10/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه