‌خانمێک خاوەنی گەورەترین لێوە لە جیهاندا

وێستگە ستایل-

ئەندریا ئیڤانۆڤا خانمێکی 28 ساڵی بە ڕەگەز بولگارییە، ئەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئێستا خاوەنی گەورەترین لێوە لە جیهاندا لە پاش ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری و وەرگرتنی زیاتر لە 32 دەرزی فیلەری لێو.

دەرکەوتنی ئەم خانمە هەرای ناوەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خەڵک لەو باوەڕەدان کە ئەندریا زۆر زیادەڕەوی کردووە لەم جوانکارییەی لێویدا و پێویست نەبوو ئەوە بکات.

لە یەکێک لە بڵاوکراوەکانیدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەم خانمە وێنەیەکی خۆی لە یەکێک لە چێشتخانەکان داناوە کە مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە لە نێو خەڵکیدا، بەشێکیان بۆیان نوسیوە چۆن دەتوانیت نان بخۆیت.. بە قەسەب؟، یەکێکی دیکە بۆی نووسیوە دەرمانێکی دژە هیستامین بەکاربهێنە بۆ کەمبوونەوەی ئاوساوییەکە.


ئەندریا لە ساڵی 2018 ەوە سەرقاڵی بەکارهێنانی دەرزییە بۆ گەورەکردنی لێوی کە بە نزیکەی تێچووەکەی 25 هەزار دۆلار بووە تاووکو ئێستا بۆ ئەوەی نازناوی گەورەترین لێوی پێبدرێت لە تەواوی جیهاندا.


PM:12:40:27/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌