زاناکان: هەسارەیەکمان دۆزیوەتەوە هاوشێوەی زەوییە
وێستگە ستایل-
تیمێک لە توێژەرەوان دۆزینەوەی هەسارەیەکیان ڕاگەیاند کە بە نزیکەی وەک هەسارەی زەوی بۆ ژیانکردن گونجاوە.
ئەم هەسارەیە کەناونراوە "GJ 251 c" کەمتر لە 20 ساڵی ڕوناکی لە زەویەوە دوورە، هەسارەیەکی بەردەڵانە بەڵام لەڕووبەردا لەزەوی گەورەترە، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئامانجی توێژەرەوەکان بۆ گەڕان بەدوای ژیاندا بێجگە لە هەسارەی زەوی.
ئەوەی زۆر گرنگە لەم هەسارەیەدا کەشوهەواکەیەتی کە گونجاوە بۆ ژیانکردن، بە جۆرێک ئاو لەدۆخی شلیدایە لەسەر ئەم هەسارەیە وەک پێویستییەکی سەرەکی بۆ ژیانکردن.
هەسارەکە لەڕێی ئامێرێکی تایبەت بە دۆزینەوەی هەسارە بۆ ژیانکردن دۆزراوەتەوە بە تایبەت بۆ ئەم مەبەستە دروستکراوە.
ماوەی 20 ساڵە پسپۆڕان داتای تایبەت لەسەر ئەم هەسارەیە کۆدەکەنەوە، ئەگەرچی شارەزایانی بوارەکە ناتوانن هەسارەکە ڕاستەوخۆ ببینن بەڵام بە گونجاوترین بژاردە دایان ناوە بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بە مەبەستی ژیانکردن لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکرێت.
AM:11:37:27/10/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه