‌خۆراکە دەریاییەکان پێست لە چرچبوون دەپارێزن

وێستگە ستایل-

لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە خەڵکی بە دوای پێستێکی درەوشاوە و گەنجدا دەگەڕێن و بۆ ئەم مەبەستەش پەنادەبەنە بەر ڕێگا نوێیەکان بۆ چارەسەرکردنی چرچولۆچی ڕوخسار.

وەک ئاشکرایە کاتێک تەمەنی مرۆڤ بەرەو هەڵکشان دەچێت بەرهەمهێنانی سروشتی پرۆتینی کۆلاجین لە جەستەدا کەمدەبێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆکاری دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری وەک لەدەستدانی کشانی پێست، خەتی ڕوخسار و داکەوتنی پێست.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە باوە بەشێک لە خەڵکی پەنادەبەنە بەر کڕین و بەکارهێنانی ئەو بەرهەمە گرانانەی کە کە دوبارە پێشت دەبوژێنێتەوە، بەڵام هەندێکی دیکەش باوەڕیان وایە دەکرێت لە ڕێگەی خۆراکەوە هانی بەرهەمهێنانی سروشتی کۆلاجینی جەستە بدرێت.

ماسی قەندیلی دەریا کە خواردنێکی دەریایی نەریتییە لە هەریەکە لە وڵاتەکانی چین، یابان و کۆریا بەردەستە بەوە دەناسرێت کە بڕێکی زۆر لە کۆلاجینی سروشتی تێدایە و بەسودە بۆ پێست، هەروەها مۆخی ئێسک یەکێکی دیکەیە لەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندە بە کۆلاجین.


AM:10:50:25/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌