‌هێلکەیەکی دەیناسۆر تەمەنی 70 ساڵە زاناکانی سەرسام کردووە

وێستگە ستایل-

کۆمەڵێک پسپۆڕی بواری ئاسەوار لەناوچەی ڕیۆ نیگرۆ لە هەرێمی باتاگۆنیا لە باشوری ئەرجەنتین سەرقاڵی توێژینەوەن لەسەر هێلکەیەک کە تەمەنی بە  70  ملیۆن ساڵ دەخەمەڵێندرێت.

هێلکەکە بە نزیکەی لە هێلکەی دەیناسۆر دەچێت وە لە ڕەگەزی "پۆناپرتنیکۆس"ە کە جۆرێکی دەیناسۆرە لە کۆتاییەکانی سەدەی تەباشیری ژیاون.

ئەم دۆزینەوەیە بە یەکێک لە دەگمەنترین جۆرەکانی پاراستنی هێلکەی دەیناسۆر دادەنرێت، تیمەکە لایان وایە لەناو هێلکەکەدا بەبەردبووی دەیناسۆر هەیە و پشکنینی وێنەی تیشکی بۆ دەکەن بۆ ئەوەی وردەکاری زیاتری لەبارەوە بزانن.

گۆنزالۆ مۆنیۆر لە مۆزەخانەی برناردۆ لە ئەرجەنتین تایبەت بە زانستی سروشتی وتویەتی "بابەتەکە زۆر جێگای سەرسوڕمان بوو، دۆزینەوەی پاشماوەی دەیناسۆرەکان بابەتێکی دەگمەن نییە بەڵام دۆزینەوەی هێلکەیەکی لەم جۆرە زۆر دەگمەنە".

ئەم هێلکەیە بۆ مۆزەخانەی زانستی سروشتی لە ئەرجەنتین دەگوێزرێتەوە و لەوێ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەبارەیەوە دەکرێت هەتا زانیاری زیاتر لەبارەی گەشە سەندنی دەیناسۆرەکان و هێلکەکەیان و وردەکاری لەو بارەیەوە ئاشکرا بکرێت".

تیمی توێژینەوەکە لە هەژمارەکەیان لە ئینستاگرام ڤیدیۆی ساتی دۆزینەوەی هێلکەکەیان بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە "ئەمە دەبێتە یەکەم دۆزینەوە لە ئەمەریکای باشور کە تەمەنی زیاتر بێت لە 70 ملیۆن ساڵ".


AM:09:46:25/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌