کیم کارداشیان: توشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووم
وێستگە ستایل-
ئەستێرەی تەلەفیزۆنی ئەمەریکی "کیم کارداشیان" تایبەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە مولولەکانی خوێن لەسەریدا توشی کشان بووە.
کیم لەمیانەی وەرزی حەوتەمی پرۆگرامی "The Kardashians" کە لەڕێی پێگەی"هۆلۆ" پێشکەشی دەکات نەخۆشییەکەی ئاشکرا کردووە کە پاش پشکنینی پزیشکی زانیویەتی و زیاتری لەباری نەخۆشییەکەیەوە ئاشکرا نەکردووە و پارێزەر و سەرپەرشتیاری کارەکانی بەفەرمی ئەمەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە.
هاوکات ساڵی 2016 کیم جارێکی دیکە بووە جێگای باسی میدیاکان پاش ئەوەی لە هۆتێلێک لە پاریس لەماوەی هەفتەی نمایشی جلوبەرگ بە بڕی ملیۆنەها دۆلار خشڵی لێ دزرا، بەم دواییانە دادگای ئەو کەسانە کرا کە دزیەکەیان لێکردبوو.
نەخۆشی کشانی مولولەکانی خوێن نەخۆشییەکی ئاسان نییە و لە ئەنجامی لاوازبوونی دیواری مولولەی خوێن دروست دەبێت لەناو مێشکدا کە زۆرجار هۆکارە بۆخوێن بەربوونی مێشک، ئەم نەخۆشییە هەندێکجار بەڕێکەوت دەزانرێت وە دەکرێت بە نەشتەرگەری یان وەرگرتنی دەرمان پێش وەختە چارەسەر بکرێت.
کیم ی تەمەن 44 ساڵ بە یەکێک لە کەسایەتیە دیارەکانی ئەمەریکا دادەنرێت و لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەوادارێکی زۆری هەیە.
AM:09:39:25/10/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه