کاریگەری پڕبوونی مانگ لەسەر ڕەفتاری مرۆڤ چییە؟
وێستگە ستایل-
زۆرێک لە کلتورەکان لە سەرتاسەری جیهاندا پڕبوونی مانگ دەبەستنەوە بە هەندێک ڕەفتاری سەیر و سەمەرەی مرۆڤەوە لەو کاتەدا، هەرچەندە بەم دواییانە دۆزینەوە زانستییەکان لە ڕێگەی چەند توێژینەوەیەکەوە ئەم پەیوەندییە ئاڵۆزەی نێوان پڕبوونی مانگ و ڕەفتاری مرۆڤ ئاشکرادەکەن.
بەشێک لە خەڵکی لەو باوەڕەدان کە پڕبوونی مانگ پەیوەندیدارە بە خەوزڕان و ڕەفتاری نامۆی مرۆڤەوە، وشەی "lunacy" یش لە وشەی لاتینی "luna" ەوە هاتووە کە بە مانای مانگ دێت.
توێژەرانی بواری تەندروستی خەوتن ئەم زانیارییە پشتڕاستدەکەنەوە کە دەکرێت پڕبوونی مانگ کاریگەری هەبێت لەسەر سوڕی نوستنی مرۆڤ بەڵام بەو شێوەیە نا کە باس دەکرێت.
لە ماوەی ئەو شەوانەی بەر لە پربوونی مانگن خەڵکی بە جۆرێک هەست بە کەمبوونەوە لە کوالیتی خەو و خەوزڕانێکی لە ڕادەبەدەر دەکەن، هەرچەندە سەلماندنی ئەم ڕاستییە پێویستی بە توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی زیاترە.
PM:04:39:23/10/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه