‌ڤیدیۆ: نەخۆشێک لە کاتی نەشتەرگەرییەکەیدا میوزیک دەژەنێت

وێستگە ستایل-

خانمێک بە ناوی دەنیس باکۆن کە دەستنیشانکراوی نەخۆشی پارکینسۆنە لە میانەی بەڕێوەچوونی نەشتەرگەری بۆ مێشکی ئامێری کلارنێتی ژەنی.

دەنیسی تەمەن 65 ساڵ توانی دەرەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نیشانی پزیشکەکان بدات لە پاش لێدانی تەزوویەکی کارەبایی بۆ مێشکی و توانی جارێکی دیکە پەنجەکانی بجوڵێنێت.


جێگەی باسە ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ماوەی 4  کاتژمێر بەردەوام بوو وە لە نەخۆشخانەی کینگز کۆلێج لە شاری لەندەن بەڕێوەچوو.

باکۆن لەساڵی 2014 ەوە بە نەخۆشی پارکینسۆن دەستنیشانکراوە و ئەم نەخۆشییە زۆر بە خراپی کاریگەری کردۆتە سەر تواناکانی ئەم خانمە بۆ هەریەکە لە ڕۆیشتن، مەلەکردن، سەماکردن و ژەنینی ئامێری کلارنێت.


PM:01:50:23/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌