‌زاناکان نهێنییەکی گەردونی ئاشکرادەکەن

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوە لە زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکی باس لە ڕاستی و نهێنییەکانی پشت دۆزینەوەی هەسارەیەکی نوێی سیستەمی گەردونی دەکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەو تیمە لە توێژەران سەرقاڵی توێژینەوەن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و بۆیان دەرکەوتووە کە دەکرێت هەسارەیەکی تۆمارنەکراو کە پیکهاتەیەکی بەردی و بە قەبارەیەکی هاوشێوەی قەبارەی زەوی بوونی هەبێت لە دەوری هەسارەی نیپتۆن.

هەرچەندە ئەو تیمە لە توێژەران ئاماژەیان بەوە داوە کە پشتڕاستکردنەوەی ئەم زانستە پێویستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی زیاترە بەڵام زۆربەی بەڵگە زانستییەکان لەگەڵ هەبوونی هەسارەیەکی نوێدا یەکدەگرنەوە.

پێشتر وا دەزانرا تەنها 9 هەسارە بوونی هەیە، بەڵام پێشکەوتنی زانست و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی هۆکارێکن بۆ پەیبردن بە نهێنییەکانی نێو گەردوون.


PM:07:31:18/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌