‌ڤیدیۆ: نوێترین دەرکەوتنی بێلا حەدید هەرا دەنێتەوە

وێستگە ستایل-

خانمە مۆدێلی ئەمریکی بە ڕەگەز فەلەستینی بێلا حەدید لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە ڕێوڕەسمی فاشنی ڤیکتۆریا سیکرێت سەرنجی هەوادارەکانی بۆ خۆی ڕاکێشا.

ئەو ڤیدیۆیەی بێلا حەدید کە بڵاوبۆتەوە خانمە مۆدێلە 29 ساڵەکە نیشاندەدات لە میانەی نیشاندانی فاشنی ڕێوڕەسمەکە بە پۆشینی دیزاینێکی سپی.

جێگەی باسە ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی بڵاوکردۆتەوە نووسیوێتی "بێلا شڵەژاو و پەشۆکاو دەردەکەوت، بە ئاسانی لەسەر ڕوخساری هەستی پێدەکرێت"، ئەمە لە کاتێکدایە هەوادارەکانی ئەو ئەستێرەیەش هەمان بۆچوونیان هەیە و هەریەکەو بە جۆرێک بیری لێدەکەنەوە.



ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە بێلا نەیتوانیوە ئەمجارە بە شێوەیەکی گونجاو نمایشەکەی ئەنجامبدات و بەشێکیان باوەڕیان وایە ئەو لە ئازارێکی زۆردا بووە و هەندێکی دیکە لەو باوەڕەدان کە باڵەکانی سەر شانی زۆر قورس بوون و ئەو خۆی کێشی لاوازە.


PM:06:42:18/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌