‌توێژینەوەیەک: مرۆڤ هەستی شەشەمی هەیە

وێستگە ستایل-

لەناو خەڵکدا بەردەوام بیرۆکەی هەبوونی هەستی شەشەم هەبووە، بەڵام زانست ئەوەی پشت ڕاست نەکردۆتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەم خەیاڵە بنەمایەکی زانستی هەبێت.

پێنج هەستەکەی مرۆڤ بریتین لە بینین وبیستن و  بۆنکردن و تامکردن و بەرکەوتن.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی دەیلی مەیل ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە پسپۆڕان لە سەنتەری سکربیس  باسیان لەوەکردووە مرۆڤەکان هەستی شەشەمیشیان هەیە و بە هەستی پەی پێبردنی ناوەکی وەسفیان کردووە کە یارمەتی مێشک دەدات بۆ ئەوەی بزانێت کەسەکە کەی هەناسە دەدات کەی پەستانی خوێنی بەرز ونزم دەبێتەوە  کەی لەش پێویستە ڕوبەڕوی بەکتریا و ڤایرۆس ببێتەوە.

لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر شی جین کە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە دەڵێت "هەستی ناوەکی مرۆڤ بۆ تەواوی تەندروستی مرۆڤ گرنگە و سودی هەیە بەڵام هێشتا ئەمە بۆ زانستی دەمار نوێیە".

ئەم هەستی شەشەمە کە بە هەستی ناوەکی ناسراوە لەڕێی وردە تۆڕە دەمارەکانی قوڵای لەش  کاردەکاتم لەبەر ئەوەیە پسپۆڕان بەهەستی شاراوەی شەشەم ناوی دەبەن.

ئەگەرچی ئەم هەستی ناوەکییەی مرۆڤ زۆر گرنگە بۆ وەسفکردنی هەست وسۆزەکان بەڵام هێشتا بەتەواوەتی وردەکاری ئەم هەستەی مرۆڤ پەی پێ نەبراوە.


PM:06:21:18/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌