نیشانەیەک لە لوتدا دەردەکەوێت دۆخی دەرونی خاوەنەکەی ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل-
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە ئەوکاتەی کەسێک دڵەڕاوکێی دەبێت ئەوە پلەی گەرمای لوتی دادەبەزێت و ئەمە لەڕێی وێنەی گەرمی بەئاشکرا دەبینرێت.
توێژەرەوەکان لەزانکۆی ساسکس لەڕێی ئەم توێژینەوە نوێیەوە تێبینی ئەوەیان کردووە چۆن کاتێک کەسێک دڵەڕاوکێی دەبێت پلەی گەرمای لوتی دادەبەزێت ئەمەش بەبەردەوامی لە دۆخە قورسەکانی ژیاندا ڕودەدات.
ئەو کەسانەی بەشداری توێژینەوەکەیان کرد داوایان لێکرا گوێ لە تۆمارێکی دەنگی ژاوەژاو بگرن پاش ئەوە سێ خولەکیان پێدرا هەتا ڕاپۆرتێک بنوسن 5 خولەکی بوێت بۆ خوێندنەوەی لەبارەی ئەو کارەی خەوی پێوە دەبینن.
ئەنجامەکان ئەوەی خستۆتە ڕوو هەرچەندە تاک دەرونی زیاتر ماندوببێت و سترێس بێت ئەوە جوڵەی سوڕی خوێن بەدیاریراوی لە ڕوخساردا گۆڕانکاری بەسەردا دێت بەوەش لوت سارد دەبێت و پلەی گەرمای دادەبەزێت.
PM:02:41:16/10/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه