‌چەند هۆکارێکی شاراوە لە پشت ئارەزووکردنێکی زۆر بۆ شیرینی هەیە

وێستگە ستایل-

بەشێک لە خەڵکی ئارەزووی خواردنی شیرینی دەکەن بە تایبەت لە پاش خواردنی ژەمی ئێوارە، پسپۆڕان لەم بارەیەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە دەکرێت ئەم ئارەزووکردنە بۆ شیرینی پەیوەندی بە هەندێک هۆکاری تاکەکەسییەوە هەبێت، وەک:

1- لە پاش دەستکردن بە جۆرە ڕێجیمێکی دیاریکراو بە تایبەت کەمکردنەوەی وەرگرتنی شەکر بە بەروارد بە پێشتر، جەستە دەکەوێتە حاڵەتێکی هەستکردن بە کەمبوونەوەی ماددەکان و ئەمەش وا دەکات مێشک ئاماژەکان بنێرێت بۆ جەستە سەبارەت بە کەمبوونەوەی ئەو ماددەیە لە کاتێکدا کە جەستە هیچ پێویستی پێی نییە و تەنها هەستکردنێکە، ئەمەش وا دەکات ئارەزووکردن بۆ خواردنی شیرینی زیاد بکات.

2- بینینی بڵاوکراوەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە وا دەکات ئارەزووی خواردنی شیرینی زیاد بکات.

3- خواردنی شەکر دەبێتە هۆی کارابوونی چالاکییەکانی سووڕی دڵخۆشی لە مێشکدا و زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنەکانی تێستۆستیرۆن و دۆپامین.

4- کاتێک بڕێکی دیاریکراو لە یەک جۆر خواردن و تام دەخۆیت، چەژەگۆپکەکانی زمان ئارەزووی تام و جۆری نوێ دەکەن بەتایبەت بۆ شیرینییەکان.


AM:11:37:15/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌