‌وێنەیەکی سۆزداری کاتی بێری و سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنەدا بڵاوبۆتەوە

وێستگە ستایل-

پاش چەند ڕۆژێك لە بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لەباوەشگرتنی جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنەدا و خانمە گۆرانیبێژ کاتی بێری وێنەکە گومانی هەبونی پەیوەندی سۆزداری دروستکردووە لەنێوان ئەم دوو کەسەدا و ئەم بابەتە دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و کاتی لەسەر وێنەکە هاتۆتە دەنگ.

ئەم خانمە کە ئەستێرەی گۆرانی پۆپە و تەمەنی 40 ساڵە لەکاتی ئاهەنگەکەی لە لەندەن ڕونکردنەوەی لەسەر ئەو وێنەی خۆی و ترۆدۆ داوە  کە لەسەر یەختێکن لە دورگەی سانتا باربارا لە کالیفۆرنیا و  وتویەتی:"چەند جوانن پاش ڕۆژێکی تەواو لە كار و خوێندن ئەوەندە چالاکن، هیچ نامۆ نییە بکەومە داوی خۆشەویستی ئینگلیزەکان بە درێژای کات، بەڵام چیتر بۆ لەمەودوا نا" پێدەچێت مەبەستی لە هەبونی پەیوەندی سۆزداری بێت لەگەڵ جەستن ترۆدۆ.

قبلة كاتي بيري وجاستن ترودو على متن يخت في كاليفورنيا - بتوقيت بيروت | اخبار لبنان والعالم لحظة بلحظة

لە ئاهەنگەکەدا لەلایەن یەکێک لە هەوادارەکانی داوای هاوسەرگیری لێکرا بەڵام  کاتی وتویەتی"باشتر بوو ئەمە پێش 48 کاتژمێری ڕابردوو داوات بکردایە".

ترۆدۆ ی تەمەن 53 ساڵ پاش جیابونەوەی لەهاوسەری یەکەمی چەند جارێکە لەگەڵ ئەم خانمە گۆرانیبێژە دەبینرێت و ئەمەش نوێترین وێنەی ژوانی ترۆدۆ و کاتی یە کە بۆتە باسی میدیاکان.


AM:11:04:15/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌