پسپۆڕێک نهێنی درەوشانەوەی پێستی تەیلۆر سویفت ئاشکرادەکات
وێستگە ستایل-
نوێترین دەرکەوتنی خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی تەیلۆر سویفت مشتومری لە نێو هەوادارەکانیدا دروست کردووە، هەمووان بە دوای نهێنی درەوشانەوەی پێستی ڕوخساری ئەو ئەستێرەیەدا دەگەڕێن.
دکتۆرە نینا بریسک لە میانەی وتەیەکیدا بۆ پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت:" نهێنی درەوشانەوەکەی تەیلۆر سویفت گرانبەها نییە و بە ئاسانی دەکرێت بەدەستبهێندرێت تەنها لە ڕێگەی بەردەوامبوون لەسەر گرنگیدان بە ڕۆتینی ڕۆژانەی پێست."
ئەو پسپۆڕە لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژە دەدات بە بەکارهێنانی ڤیتامین C بۆ ڕێکخستنەوەی یەک ڕەنگی پێست و درەوشانەوەی، هەروەها پێکهاتەی ڕێتینۆڵ بۆ نوێبوونەوەی خانەکان.
هەربۆیە چەند تەکنیکێکی سادە و ئاسان دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە درەوشانەوەی پێست و هاوشێوەی پێستی ئەو ئەستێرە ئەمریکییە بێت.
PM:03:43:14/10/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه