بۆچی خانمان زیاتر لە پیاوان دەژین؟
وێستگە ستایل-
توێژەوەکان بەردەوام لە گەڕاندان بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ ئەوەی ئەو نهێنیە بزانن کە وادەکات خانمان زیاتر لە پیاوان بژین.
ئەنجامی توێژینەوەیەک کە گۆڤاری"بی سایکۆلۆجی تودەی" بڵاویکردۆتەوە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە بەگشتی پیاوان 5,4 ساڵ زوتر لە خانمان دەمرن، بەگوێرەی جیاوازی نەریت و کۆمەڵگاکان ئەم ڕێژەیە گۆڕانکاری بەسەردا دێت بەڵام بەگشت پیاوان پێش خانمان دەمرن.
لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ داتاکانی وڵاتی ئەمەریکا کراوە لەسەر ئەم بابەتە و پیاوان لەم وڵاتە 5,8 ساڵ زوتر لە خانمان دەمرن بە هۆکارەکانی نەخۆشی شەکرە و خۆکوشتن و تاوانی کوشتن و نەخۆشی دڵ، ئەمانە باوترین هۆکارەکانی مردنی زوتری پیاوانە بەراورد بە خانمان.
لەم توێژینەوە نوێیە پسپۆڕان باسیان لەوەش کردووە لە هەر کۆمەڵەیەکی شیردەر لەسەر زەوی ڕەگەزی نێر زیاتر بێت ئەوە چانسی مردنی نێر زیاترە هاوکات مێینەکان بەهۆی ئەوەی دەبن بە دایک و دەیانەوێت چاودێری منداڵەکانیان بن کەمتر سەرکێشی دەکەن بەڵام نێرینەکان بەردەوامن لە سەرکێشی ئەمەش وادەکات تەمەنیان کورت بێت .
AM:10:59:13/10/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه