پاش 50 ساڵ لە دزینی ئاسەوارێکی دێرین گەڕێندرایەوە خاکەکەی
وێستگە ستایل-
وەزارەتی کلتور و ڕۆشنبیری وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند کە ئەم هەفتەیە خانمێکی بە ڕەگەز ئەڵمانی ئاسەوارێکی دێرینی ئەو وڵاتەی گەڕاندۆتەوە بۆ وەزارەت کە بە نزیکەی 50 ساڵ بەر لە ئێستا لە ناوچەی ئۆلیمپیا دزیبووی.
ئەو ئاسەوارە دێرینە بەرزییەکەی 24 سانتیمەتر و پانییەکەشی 33.5 سانتیمەترە کە لە خانەی میوانداری Leonidaeon دزراوە، ئەم خانەیە مێژووی بنیاتنانی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی پێش زاینی.
جێگەی باسە ئەمە سێهەمین ئاسەواری دێرینی یۆنانە کە لە لایەن زانکۆی Münster ی ئەڵمانییەوە بگەڕێندرێتەوە بۆ خاکی ڕەسەنی خۆی.
ئەم خاتوونە ئەڵمانییە لە پاش هەستکردنی بە گرنگی و پێگەی ئاسەوارە دێرینەکانی یۆنان بڕیاریداوە بە گەڕاندنەوەی ئەم پارچە بەنرخە بۆ خاکی ڕەسەنی ئۆلیمپیا.
AM:10:39:13/10/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه