ئافرەتێک بۆ نەمانی ئازاری پشتی 8 بۆقی بەزیندووی خوارد
وێستگە ستایل-
ئافرەتێکی چینی تەمەن 82 ساڵ بۆ چارەسەری ئازاری پشتی پەنای بردووە بۆ خواردنی 8 بۆق بە زیندووی لەبەر ئەوەی لە نەریتی پزیشکی چینیدا گوێی لێبووە کە ئەم ڕێگایە چارەسەری ئازاری پشت دەکات.
بەگوێرەی ئەو هەواڵەی گۆڤاری "ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست" بڵاویکردۆتەوە تیادا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ئافرەتەکە داوای لە کوڕەکەی کردووە بۆقی بۆ بگرێت بێ ئەوەی پێی بڵێت نیازی هەیە بیانخوات.
ئافرەتەکە بەهۆی ئەم کارەی کردویەتی توشی ئازاری توندی گەدەی بووە و پاش ئەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە زانراوە کە لە ناو جەستەیدا مشەخۆر دروستبووە.
ئەو پزیشکەی چارەسەری بۆ ئافرەتەکە کردووە باسی لەوە کردووە حاڵەتی لەم جۆرە دەگمەن نییە وکەسی دیکە هەبووە ژەهری ماری خواردووە.
پزیشکەکە باسی لەوە کردووە زۆرینەی ئەم حاڵەتانە کەسانی بەتەمەنن کە پشت بە زانستی پزیشکی چینی دەبەستن.
PM:08:04:09/10/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه