‌ئەلیسا: لە جەنگی شێرپەنجەدا من بردمەوە

وێستگە ستایل-

ئەستێرە و خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا ڤیدیۆ کلیپێکی یەکێک لە گۆرانییەکانی ساڵی 2018 ی خۆی بە ناوی "بۆ ئەو کەسانەی کە خۆشیاندەوێم" لە پەڕە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە.

لە میانەی ڤیدیۆکەیدا ئەلیسا ئاشکرایدەکات کە پێشتر دەستنیشانکراوە بە شێرپەنجەی مەمک و توانیوێتی بەسەر نەخۆشییەکەیدا زاڵ ببێت و چاکببێتەوە.

ئەلیسا کە لە نێو خەڵکدا بە شاژنی هەستەکان ناسراوە، لە میانەی بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیەیدا نووسیوێتی:" هەموو مانگێکی تشرینی یەکەم من ئەو جەنگەم بیردەکەوێتەوە کە لەگەڵ شێرپەنجەدا کردم، هەروەها دەکەومەوە بیری ئەو هێزەی کە بەدەستمهێنا".


لە درێژەی وتەکانیدا ئەو ئەستێرەیە ئامۆژگاری خانمان دەکات و دەڵێت:" زوو دەستنیشانکردن ژیانی منی پاراست، تکایە داواتان لێدەکەم مەوەستن و هەرچی زووە خۆتان و خۆشەویستەکانتان ببەن بۆ پشکنینی پێشوەختە، بە پاڵپشتیکردنی یەکدی و بڵاوکردنەوەی هۆسیاری تەندروستی ئەم جەنگە دەبەزێنین". 

ئەم بڵاوکراوەیەی ئەلیسا هاوکاتە لەگەڵ مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک کە هەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی یەکەمدا چەندین چالاکی بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی خانمان لەم نەخۆشییە کوشندەیە بەڕێوەدەچێت.


PM:04:52:02/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌