‌ڤیدیۆ: پێکدادان لە نێوان دوو فڕۆکەدا ڕوویدا

وێستگە ستایل-

لە ڕووداوێکی نامۆدا دوو فڕۆکەی کۆمپانیای دەلتا لە فڕۆکەخانەی LaGuardia لە شاری نیۆرکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێکدادانیان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان بێت ئەم پێکدادانە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە نێوان هەردوو فڕۆکەی Endeavour 5155 و Endeavour 5047 لە فڕۆکەخانەی لاگواردیا لە نیۆرک ڕوویداوە، لە دەرەنجامدا یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە بە سوکی بریندار بووە، بەڵام تەواوی سەرنیشەکانی هەردوو فڕۆکەکە سەلامەتن.


جێگەی باسە یەکێک لە فڕۆکەکان جێگای تایبەتی فڕۆکەوان و جامەکەی زیانی بەر کەوتووە و پێویستی بە چاککردنەوە هەیە.

لای خۆیەوە کۆمپانیای دەلتای فڕۆکەوانی ڕایگەیاند ئەو یاریدەدەری فڕۆکەوانەی کە برینداربووە بە زووی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.


PM:03:29:02/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌