شینە یان وەنەوشەیی؟ وێنە و پرسیارێک بۆتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
وێستگە ستایل-
فێڵێکی دیکەی بینین جارێکی دیکە چالاکوانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەییەکانی سەرقاڵ کردووە، دوو بۆچوون دروستبووە لەبارەی ڕەنگی ئەو تۆپانەی لەسەر باکگراوندە ڕەنگ تۆخەکە، بە جۆرێک دروستکراوە هەندێک دەڵێن تۆپەکان ڕەنگیان شینە و بەشێک بە وەنەوشەیی دەیبینن، ئەمەش هەمان بیرۆکەی ئەو عەزییەیە کە چەند ساڵێک بەر لەئێستا لەبارەی ڕەنگەکەی مشتومڕی دروستکردبوو.
بیرۆکەی ئەم جارە هی دکتۆر هینریک شۆلتسە کە پزیشکی گشتییە لە زانکۆی هارڤارد.
بیرۆکەی ئەم بابەتە بەو جۆرەیە هەرخاڵێک تەرکیزی دەکەیتە سەر ڕەنگەکەی دەبێتە وەنەوشەیی و لا تەنیشتەکانی کاڵتر دەردەکەوێت.
هۆکاری ئەم جۆرە هەستە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕەنگی وەنەوشەیی وەک زەرد و سوور نییە، شەپۆلێکی دیاریکراوی روناکی نییە کاتێک تەماشای دەکەیت وەرگرەکانی ڕەنگی سوور وشین لە مێشکدا چالاک دەبن بەوەش ڕەنگی وەنەوشەیی ئالۆز دروستدەکات بەگوێرەی ڕەنگی باکگراوندەکەی تۆنەکەی دەگۆڕێت.
PM:05:50:01/10/2025
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه