ئاژانسی ناسا گوندێک لەسەر ڕووی مانگ بنیاتدەنێت
وێستگە ستایل-
شۆن دافی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی ناسای ئەمریکی بۆ بۆشایی ئاسمان ئاشکرایکرد کە ئەوان وەک دەزگاکە بەنیازی بنیاتنانی گوندێکی هاوچەرخن لەسەر ڕووی مانگ لە دەوروبەری ساڵی 2035.
دافی لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی (IAC) لە شاری سیدنی لە ڕێکەوتی 29 ی ئەیلول و لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە پلانەکانی ئاژانسی ناسای ئەمریکی کرد بۆ دەیەی داهاتوو.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە بنیاتنانی ژیان لەسەر ڕووی مانگ کردووە لە ڕێگەی دروستکردنی گوندێکی پڕ لە پێداویستی مرۆڤ بۆ مانەوە.
جێگەی باسە ئاژانسی ناسا جگە لە بنیاتنانی ئەم گوندە لەسەر ڕووی مانگ بەنیازی ئاوەدانکردنەوەی هەسارەی مەریخیشە.
PM:05:40:01/10/2025
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه