فۆتۆگرافەرێک وێنەی تەنی نامۆ لە ئاسمان تۆمار دەکات
وێستگە ستایل-
لە هەرێمی"ۆرکشایر"ی بەریتانیا فۆتۆگرافەرێک وێنەی تەنی نامۆی لە ئاسمانی ئەو وڵاتە تۆمار کردووە، تەنەکان نامۆ و نادیار و فڕیون بە ئاسمانی ئەو ناوچەیەوە.
فۆتۆگرافەر"جیسی گالانگر" فۆتۆی چەند تەنێکی نامۆی لە ناوچەی "هیدینگلی" لە"لیدز" تۆمارکردووە تەنها لەڕێی مۆبایلەکەیەوە و فۆتۆکان لەگۆڤاری دەیلی مەیل ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە.
تەواوی فۆتۆکان پاش نیوەی شەو تۆمارکراون تاریکی شەو یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی تەنەکان بەڕوونی دەربکەون و شێوە و قەبارەی جیاوازیان هەیە.
فۆتۆگرافەرەکە باسی لەوە کردووە پاش گەورەکردنی وێنەکان بەڕوونی تەنی سپی ڕوناک و بریسکەدار و هەمەڕەنگ دەبینرێت .
لەلای خۆیەوە "نیک بۆب" پسپۆڕی پێشووتری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا باسی لەوە کردووە کە ڕەنگە دەرکەوتنی تەنی لەم جۆرە لە فۆتۆدا هۆکارەکەی کێشەیەکی تەکنیکی بێت لە کامێرای فۆتۆگرافەرەکە یان تەنێکی خێرا وەک مێروو یان باڵندەیەک بە بەردەم کامێراکە تێپەڕبووبێت.
AM:11:13:30/09/2025
ئهم بابهته 532
جار خوێنراوهتهوه