ڤیدیۆ: درێژترین پرد لە چین کرایەوە
وێستگە ستایل-
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە درێژترین پرد لە هەرێمی گۆیتشۆ کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی چین بەڕووی هاوڵاتیاندا کرایەوە بەوەش ڕێگایەکی دورودرێژی دووکاتژمێری کاتەکەی بووە بە دووخولەک، ماوەی سێ ساڵە ئەم پرۆژەیە کاری تیادا دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو هەواڵەی ئاژانسی شینخوا ی چینی بڵاویکردۆتەوە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە پردی گەورەی دۆڵی هواجیانگ کە درێژیەکەی 625 مەترە لەسەر ڕووباری بیبان درێژبۆتەوە ، ئەمەش 9جار درێژترە لەپردی دەرگای زێڕین لە سان فرانسیسکۆ ی ئەمەریکا و درێژیەکەی 1420 مەترە.
لە هەرێمی گۆیتشۆ زیاتر لە 30 هەزار پردی هەڵواسراو هەیە لە ناوچە شاخاویەکانی و لەئێستادا بۆتە نیشتیمانی درێژترین پرد ە جیهاندا.
PM:03:14:29/09/2025
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه