خانمە هونەرمەندێکی ناودار لە بالکۆنی ماڵەکەی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
وێستگە ستایل-
خانمە هونەرمەندی ناوداری تورک "گوڵ توت" ناسراو بە "گللۆ" لە تەمەنی 51 ساڵیدا و پاش کەوتنە خوارەوەی لە بالکۆنی ماڵەکەی لە نهۆمی پێنجەمەوە گیانی لەدەستدا، ماڵەکەی لە شاری جینارک بووە لە ویلایەتی یالوڤا.
بەرپرسانی ئەمنی ناوچەکە ئاشکرایان کردووە کە ئەم خانمە کاتژمێر 1:28 خولەکی بەرەبەیان لە بالکۆنی ماڵەکەی خۆی کەوتۆتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و پاش ئەوە گەیەندراوەتە پزیشکی داد.
پاش ئەوە هەر زوو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم کەیسە کراوەتەوە بۆ ئەوەی دیوی دووەمی پشت ڕوداوەکە بزانرێت ئەگەر کەسێک هۆکار بووبێت تیایدا.
کوڕی ئەم خانمە وێنەی دایکی لە هەژمارەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیستگرام بڵاوکردۆتەوە وبە تەواوەتی ڕەتیکردۆتەوە دایکی خۆی کوشتبێت وەک ئەوەی باسدەکرێت.
هاوکاری ئەم خانمە هونەرمەندە ڕەتیدەکاتەوە کردەوەکە خۆ کوژی بووبێت و باسی لەوە کردووە ئەو کاتەی گللۆ لەگەڵ کچەکەی سەمای کردووە هاوسەنگی خۆی لەدەستداوە بەوهۆیەوە کەوتۆتە خوارەوە وگیانی لەدەستداوە.
PM:02:47:29/09/2025
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه