‌سێلینا گۆمێز و بێنی بلانکۆ هاوسەرگیریان کرد

وێستگە ستایل-

خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی سێلینا گۆمێز دوێنێ 27 ی ئەیلول لە میانەی بەڕێوەچوونی بۆنەیەکی تایبەتدا  هاوسەرگیریکردنی خۆی لەگەڵ بێنی بلانکۆ لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕاگەیاند.


وەک دەزانرێت ئەم دوو خۆشەویستە لە ساڵی 2023 ەوە بە بەردەوامی یەک دەبینن و لە پەیوەندیدان، هەرچەندە خانمە گۆرانیبێژ سێلینا گۆمێز پاڵێوراوی خەڵاتەکانی گرامی و ئێمی لەگەڵ بێنی بلانکۆ، بەرهەمهێنەری دەنگی گۆرانییەکانی ئەو خانمە ئەستێرەیە بە شێوەیەکی فەرمی لە پار ساڵەوە پەیوەندییەکەی خۆیان بۆ هەوادارەکانیان ئاشکراکردووە.

هاوکات ئەم دوو کەسایەتییە مانگی کانوونی یەکەمی پار گرێبەستی هاوسەرگیریان ئەنجامدا.

جێگەی باسە یەکەمین چاوپێکەوتنی ئەم دوو ئەستێرەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015، کاتێک گۆرانی "Same Old Love" ی سێلینایان بەرهەمهێنا، لەو کاتەشەوە هەریەکە لە گۆرانییەکانی "I Can't Get Enough" و "Single Soon" یان بە هاوبەشی یەکدی بەرهەمهێناوە.


PM:05:54:28/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌