‌سوودە دەروونییەکانی 4 ڕۆژ کارکردن لە هەفتەیەکدا

وێستگە ستایل-

گفتوگۆکردن دەربارەی بیرۆکەی کەمکردنەوەی ڕۆژەکانی کارکردن لە هەفتەدا بۆ 4 ڕۆژ لە گەشەسەندندایە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، بەتایبەتتریش وڵاتی ڕوسیا.

خانمێکی پسپۆرە دەروونییەکان بە ناوی ئالینا فیلیبۆفا ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا پسپۆڕانی بواری دەروونی لەو باوەڕەدان کە بەجێگەیاندنی ئەم بیرۆکەیە و کەمکردنەوەی ڕۆژەکانی کارکردن لە هەفتەدا بۆ 4 ڕۆژ نەک تەنها لایەنی داهێنانی مرۆڤەکان بەرەو پێش دەبات بەڵکوو کاریگەری لەسەر تەواوی کایەکانی ژیانی هەمووان دەبێت.

لە درێژەی وتەکانیدا ئەو خانمە پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەدات کە ئەم بیرۆکەیە یارمەتیدەر دەبێت لە تەواوکردنی سەرجەم کارە تەواونەکراوەکان نەک تەنها لە بواری کارکردندا بەڵکوو لە ژیانی ڕۆژانەی تاکەکانیشدا، بەو پێیەی دەتوانرێت کاتی زیاتر بۆ پەیوەندییە تاکە کەسییەکان، خێزان و منداڵ دابینبکرێت.

جێگەی باسە وەرگرتنی ڕۆژێکی زیادە بۆ پشوودان دەکرێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێی دەروونی و پیدانی دەرفەتی زیاتر بۆ بەسەربردنی کات و ئەنجامدانی خوولیاکان.


PM:05:07:28/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌