ڤیدیۆ: زاوایەک لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا گیانی سپارد
وێستگە ستایل-
لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا تازە زاوایەکی میسڕی بە ناوی ئەشرەف ئەبو حەکیم لە شەوی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا لە شاری ئەسوانی باشووری وڵاتی میسڕ لە پاش دووچاربوونی بە جەڵدەی دڵ، گیانی سپارد.
ئەم ڕووداوە شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕوویداوە، لە میانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە ناوچەی رمد کاتێک زاواکە دەستی بووکەکەی گرتووە و ئاهەنگیان گێڕاوە لە ناکاو لە پێش چاوی هەموواندا زاواکە کەوتۆتە سەر زەوی و کۆچی دواییکردووە.
هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەم گەنجە لە لایەن خێزان و هاوڕێکانییەوە بێسوود بووە و دواجار هەر لە ئاهەنگەکەدا لە پاش دووچاربوونی بە جەڵدەی دڵ ڕاستەوخۆ گیانی سپاردووە.
هەرزوو ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە تەواوی پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی شاری ئەسوانی هەژاند و خەڵکەکە هاوخەمی خۆیان بۆ ئەم کارەساتە خەمناکە دەربڕی.
PM:04:53:27/09/2025
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه