بە تۆمارکردنی 19 ملیۆن بینەر جیهانی سەرسامکرد
وێستگە ستایل-
دوانیوەڕۆی دوێنی چوارشەممە یەکەمین دەرکەوتنەوەی ڕاگەیاندنکاری بەناوبانگی ئەمریکی جیمی کیمیل لە پاش وەستاندنی زۆرەملێی پڕۆگرامە کۆمیدییەکەی توانی هەموو بەربەستەکان تێکبشکێنێت و بە نزیکەی ڕیکۆردی 19 ملیۆن بینەر کۆبکاتەوە لە هەریەکە لە تۆڕەکانی YouTube و ئینستاگرام.
لە پاش دابڕانەکەی کیمیل، نزیکەی 13,3 ملیۆن بینەر لە پێگەی YouTube و 5,6 ملیۆن بینەری پەڕەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەرادەنێتەوە لە نێو خەڵکیدا.
جیمی لە پاش تێپەڕینی 6 ڕۆژ بەسەر وەستاندنی پڕۆگرامەکەی بە بیانووی وتەکانی سەبارەت بە بکوژی چالاکوانی بواری مەدەنی چارلی کلێرک، جارێکی دیکە گەڕایەوە سەر شاشەی تیڤییەکان.
لای خۆیەوە دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەر لە دەستپێکی پڕۆگرامەکە، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە میانەی بڵاوکراوەیەکیدا نووسیوێتی:" باوەڕ ناکەم چۆن پێگەی ABC بوێری ئەوە دەکات جارێکی دیکە جیمی کیمیل بکاتەوە سەر شاشەکەی، دڵنیابن ڕێکاری توندتان بەرامبەر دەگیرێتە بەر".
PM:01:05:25/09/2025
ئهم بابهته 1436
جار خوێنراوهتهوه