‌ئەنجلینا جولی: خۆشمدەوێت بەڵام نایناسمەوە

وێستگە ستایل-

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە فێستیڤاڵی سان سباستیان لە ئیسپانیا، خانمە ئەستێرە و ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ئەنجلینا جولی بە وتەکانی تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە.

کاتێک یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکان پرسیار لە جولی دەکات و دەڵێت: وەک ئەکتەرێک و ئەمریکییەک لە چی دەترسیت؟

جولی بە سەرسوڕمانەوە لە وەڵامدا دەڵێت:" لە ڕاستیدا نازانم، ئەمە پرسیارێکی زۆر قورسە، تەنها دەتوانم بڵێم وڵاتەکەی خۆمم زۆر خۆشدەوێت بەڵام لە ئێستادا نایناسمەوە، من هەمیشە لە چەند وڵاتێکدا ژیاوم و خێزانەکەم و هاوڕێکانیشم بە هەمان شێوە، هەربۆیە تێڕوانینی من بۆ جیهان یەکسان و گشتگیرە".



لە درێژەی وتەکانیدا ئەو خانمە ئەستێرەیە وتی:" هەر شتێک لە هەر شوێنێک کە ببێتە هۆکاری سنووردانان بۆ دەربڕین و ئازادییە تاکە کەسییەکان لە لایەن هەر کەسێکەوە بێت، من وا بیر دەکەمەوە زۆر ترسناکە، سەرباری ئەوەش هەموومان دەزانین ئێستا کاتێکی زۆر جددی و کاریگەرە کە پێویست دەکات بە وریاییەوە وتەکانمان دابڕێژین و منیش ئاگادارم لەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا چی دەڵێم بەڵام ئەوەش ئاشکرایە کە هەموومان بە کاتێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕین". 


PM:12:37:24/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌