‌ئەستێرەیەکی کلکدار لە زەوی نزیکدەبێتەوە

وێستگە ستایل-

پسپۆڕانی سیستەمی خۆر و گەردونناسی ئاشکرایدەکەن ئەستێرەیەکی کلکدار بە ناوی C/2025 A6 کە بۆ یەکەمین جار لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا تێبینی کرا، پێشبینی دەکەن لە بەرواری 21 ی مانگی تشرینی یەکەم بگاتە نزیکترین خاڵی لە هەسارەی زەوییەوە.

زاناکان چاوەڕێی تێپەڕبوونی ئەم ئەستێرەیە دەکەن بە مەودای 90 کیلۆمەتر و زیادبوونێکی نائاسایی لە ڕێژەی تیشکدانەوەیدا، بە جۆرێک بگاتە نزیکەی 5 هێندەی ئێستای لە ماوەی تەنها 10بۆ 14 ڕۆژدا، کە بتوانرێت لە ئاسمانی ڕوسیا بەدیبکرێت.

جێگەی باسە ئەم ئەستێرە کلکدارە لە ئێستادا بە نزیکەی 200 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە، هەروەها مەوداکەی کەمدەبێتەوە بە ڕێژەی 5 ملیۆن کیلۆمەتر لە ڕۆژێکدا، بە جۆرێک کە دەگات بە 150 ملیۆن کیلۆمەتر لە 3 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا و نزیکترین خاڵی لە زەوییەوە لە 21 ی تشرینی یەکەمدا.

وا پێشبینی دەکرێت کە ئەستێرەکە بگاتە لوتکەی بریسکانەوەی خۆی لە لە کۆتاییەکانی تشرینی یەکەم یاخود سەرەتاکانی تشرینی دووەم، بە جۆرێک درەوشانەوەکەی بە چاو ببینرێت.


PM:12:02:24/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌