مێردمنداڵیکی ئەفغانی بە دەرئاسایەک ڕزگاری بوو
وێستگە ستایل-
کوڕێکی بە ڕەگەز ئەفغانی تەمەن 13 ساڵ پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە شاری کابولەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی ئیندیرا غاندی لە شاری دەلهی پایتەختی هندستان، بەرەنگارییەکەی هەمووانی سەرسام کرد.
ئەم مێردمنداڵە ئەفغانییە بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی نەچۆتە نێو فڕۆکەکەوە بەڵکوو لە نێو تایەی فڕۆکەکە خۆی حەشارداوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش توانیوێتی بە سەرکەوتووی گەشتەکەی ئەنجامبدات.
میدیاکانی هندستان ئەم کارە بە بەرەنگاربوونەوەی یاساکانی ژیان دانەنێن و بە سەرکەشییەکی سەمەرەی دەزانن، مانەوەی ئەم مێردمنداڵە بۆ ماوەی تەواوی 90 خوولەک لە نێو تایەی فڕۆکەکە وەک دەرئاسایەک دەبینرێت، بەو پێیەی کە زۆربەی کات هەوڵێکی هاوشێوە شکستیهێناوە و بە مەرگی کەسەکە کۆتای هاتووە بە هۆکاری دابەزینی پلەی گەرمی جەستە.
پسپۆڕان هۆکاری مانەوەی ئەم هەرزەکارە لە ژیاندا تەنها بۆ دەرئاسایەک لە لایەن خوداوە دەگەڕێننەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە فڕۆکەکە لە بەرزی نێوان 9000 مەتر بۆ 12000 مەتر فڕیوە کە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمی جەستە بۆ نزیکەی 50 پلەی سیلیزی لە ژێر سفرەوە.
PM:05:04:23/09/2025
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه