‌بۆ یەکەمین جار گرێبەستی ژیاننامەی ئەدێڵ بە بەهای ملیۆنەها دۆلار واژۆکرا

وێستگە ستایل-

خانمە گۆرانیبێژ و ئەستێرەی بەناوبانگی بەریتانی ئەدێڵ لە پاش چەندین جار ڕەتکردنەوەی داواکاری بڵاوکردنەوەی ژیاننامەکەی دواجار گرێبەستێکی بە بەهای ملیۆنان دۆلار ئەنجامدا بۆ بڵاوبونەوەی ژیاننامەیەکی راست و دروست لەسەر ژیانی خۆی.

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو ئەستێرە 37 ساڵە هاوکات لەگەڵ ئەم گرێبەستەی بەنیازی ئەنجامدانی گەشتێکی کۆنسێرتە بە سەرتاسەری جیهاندا.

ئەم هەواڵە لە پاش ئەوە دێت کە بڵاوکەرەکان بێ ئومێد بوبوون لە سەرکەوتنی گرێبەست کردن لەگەڵ ئەدێڵدا بە مەبەستی ڕێککەوتن لەگەڵی و بڵاوکردنەوەی ژیاننامەکەی، بەو پێیەی کە هەمیشە وتبووی نەخێر بۆ ئەو داواکارییە، بەڵام دواجار ئەو ئەستێرەیە ئامادەیە بۆ وتن و بەدەرخستنی تەواوی ڕاستییەکانی ژیانی.

جێگەی باسە تاوەکو ئێستا نرخی تەواوەتی گرێبەستەکە ڕانەگەیەندراوە بەڵام سەرکەوتنەکانی ساڵی پاری لە لاس ڤێگاس و میونخ شایەتی بەرزبوونەوەی بەهای ئەو گرێبەستە دەدەن بۆ نزیکەی 232 ملیۆن دۆلار.


PM:03:36:18/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌