دزییەکی گەورە بە بەهای 700,000 دۆلار لە مۆزەخانەی پاریس کرا
وێستگە ستایل-
لە ڕوداوێکی سەیردا کۆمەڵێک دز توانیویانە چەند پارچەیەکی نمونەی زێڕ کە بەهاکەی دەگاتە نزیکەی 700,000 دۆلار لە مۆزەخانەی مێژوی سروشتی لە پاریس بدزن، هەروەها دواین ڕوداویان لە دەزگا کلتوریەکانی فەرەنسا تۆمارکراوە.
جێگەی باسە ئەم مۆزەخانەیەی پاریس بە پیشاندانی ئێسکە پەیکەرە مێژووییەکانی گیانلەبەرە لەناوچووەکانی دایناسۆر و گیانلەبەرانی دیکەی هاوشێوە ناسراوە، هەروەها هۆڵێکی دیکە تایبەت بە جیۆلۆجی و نیشاندانی کانزا بەنرخە سروشتییەکان تەرخان کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم دزانە ڕۆژی سێشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر مۆزەخانەکە و لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێرە تیژەکانی وەک مشاری کارەبایی و مەشخەڵی ئاگرین توانیویانە چەند پارچەیەکی زێڕی خاو بدزن.
لای خۆیەوە دەستەی بەڕێوەبردنی مۆزەخانەکە ڕایانگەیاند کە سەرجەمی نمونە زێڕە دزراوەکان زێڕی خاو بوون، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە کانزاکانی زێڕ و زیو تێکەڵ بوون بە بێ جیاکردنەوەیان لە یەکدی، هەروەها سەرچاوەیەکی پۆلیسی فەرەنسا بە گۆڤاری Le Parisien ی ڕاگەیاند کە لە مانگی تەمموزەوە بە هۆکاری هێرشی سایبەری هەریەکە لە زەنگی ئاگادارکردنەوە و سیستەمی پاراستنی مۆزەخانەکە تێکشکاون، ئەمەش بۆتە ڕێگا خۆشکەر بۆ دزەکان بە مەبەستی گەیشتن بە مەرامەکانیان.
PM:01:28:18/09/2025
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه