وێنە: مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئیمی بەڕێوەدەچێت
وێستگە ستایل-
شەوی یەکشەممەی دوێنێشەو لە ئاهەنگێکی بەپێزدا ڕێوڕەسمی دابەشکردنی 77هەمین خولی ساڵانەی خەڵاتەکانی ئیمی لەسەر شانۆی پیکۆک لە ویلایەتی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا دەستیپێکرد و براوەکانی ئەو خەڵاتە ڕاگەیەندران.

لەم ڕێوڕەسمەدا چەندین ناوی گەورە، خەڵاتی شایستە و وتاری کاریگەری براوەکان سەرنجی جیهانی بۆ خۆی ڕاکێشا، لەم شەوە مێژوییەدا باشترینەکانی سەر تەلەڤیزیۆنی ساڵی ڕابردوو ئاشکراکران و ڕێزیان لێنرا.
جێگەی ئاماژەیە ئەم مەراسیمە بە بەشداریکردنی چەندین هونەرمەند و ئەکتەری بەناوبانگی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو، هەروەها چەندین دراما و ئەکتەر لە ژانرە جیاوازەکان بوونە براوەی ئەم خەڵاتە گرنگە.
زنجیرە درامای پزیشکی (The Pitt) بوو بە براوەی باشترین زنجیرە دراما و ئەکتەری سەرەکی دراماکە کە نوح وایل بوو خەڵاتی باشترین ئەکتەری نێو دراماکەی بەدەستهێنا.
لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا ئەو ئەستێرەیە وتی:" هەر کەسێک کە دەچێت بۆ کارکردنی شیفتی شەوانە لە نەخۆشخانە یاخود بە شەو دێتە لە شیفتەکەی زۆر سوپاس بۆ ئەو ئەرکەی بەجێیدەگەیەنێت، ئەم خەڵاتە پێشکەش دەکەم بە ئێوە".
هەروەها زنجیرە درامای کۆمیدی (The Studio) کە لە دەرهێنان و نواندنی سیث ڕۆگن بوو لەسەر ژیانی مات ڕیمیک توانی ببێتە براوەی خەڵاتی باشترین زنجیرەی کۆمیدی و باشترین ئەکتەر لە نێو زنجیرەی کۆمیدیدا.
سیث ڕۆگن لە میانەی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا وتی:" من هەست بە شەرم دەکەم لە ئاست ئەو دڵخۆشییەی ئێستا هەمە".
PM:12:42:15/09/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه