توێژینەوەیەک: ڤیدیۆکانی تیکتۆک خووڕەوشتی منداڵان تێکدەدات
وێستگە ستایل-
نوێترین توێژینەوەی چینی داوایەک ئاڕاستەی دایکان و باوکان دەکات سەبارەت بە دووبارە بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ڕێگەپێدان بە بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەتتر ڤیدیۆکانی پێگەی تیکتۆک لە لایەن منداڵەکانیانەوە.
بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە ئەو منداڵانەی کە هێشتا نەچوونەتە قوتابخانەکان و تەمەنیان 3 بۆ 4 ساڵان دەبێت، ئەگەر ڕۆژانە بە ڕێژەیەکی بەرچاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنن ئەوا لە مەترسی مامەڵە توندوتیژەکان و دژە باوەکانی نێو کۆمەڵگە نزیکتر دەبنەوە بە بەراورد بەو منداڵانەی کە ڕێگریان لێکراوە لە بەکارهێنانی ئەم پێگانە لە لایەن دایک و باوکیانەوە.
ئەم توێژینەوە چینییە کە لە گۆڤاری Developmental Psychology ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە بە شێوەیەکی سەرەکی تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی دایکان و باوکان و مامۆستاکانی قوتابخانە لە ڕێگریکردنی منداڵان بۆ بەکارهێنانی ئەم تۆڕانە، بەو پێیەی ئەم توێژینەوە زانستییە کار دەکات لەسەر بەدەرخستنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم پێگانە لەسەر منداڵانی تەمەن بچووک.
جێگەی ئاماژەیە بە شێوەیەکی زانستی سەلمێندراوە کە منداڵان لە مەترسی دووچاربوونن بە مامەڵە و ڕەوشتی ناتەندروست و توندوتیژ، هەربۆیە پێویستە دایکان و باوکان زیاتر هۆشیاربن و ڕێگریبکەن لە پەرەسەندنی ئەم حاڵەتە.
AM:11:05:15/09/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه