‌تابلۆیەکی دەگمەن دۆزرایەوە کە تەمەنی 400 ساڵە

وێستگە ستایل-

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەڕەنسا دۆزینەوەی تابلۆیەکی دەگمەنی هونەرمەند "پیتەر پۆل ڕۆبنس" یان ئاشکراکردووە.

تابلۆکە لەشێوەی پێغەمبەری مەسیح نەخشێندراوە، وێنەکێشی جیهانی ڕۆبنس ساڵی 1613 کێشاویەتی و بەم دواییانە لەکۆشکێک لە فەڕەنسا دۆزراوەتەوە.

 Lost masterpieces by Rubens' found in Paris mansion

سەرۆکی تیمی مەزادی "Osenat" جان پیرۆ ئەسینا جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەم تابلۆیە هونەرمەند "پیتەر پۆل ڕۆبنس" کێشاویەتی.

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن تابلۆکە ماوەیەکی زۆر لەلایەن هونەرمەندی فەڕەنسی ولیام  بۆگرۆ پارێزراوە پێش ئەوەی ببرێتە ئەوکۆشکەی بەم دواییانە تیایدا دۆزراوەتەوە، هەروەها تابلۆکە زۆرباش ماوەتەوە و وا بڕیارە مانگی 11ی ئەمساڵ بۆ فرۆشتن نمایش بکرێت.


PM:03:35:14/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌