نوێترین دەرکەوتنی جێنیفەر لۆپێز
وێستگە ستایل-
خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی ئەمریکی جێنیفەر لۆپێز لە میانەی بەشداریکردنی لە پیشاندانی فیلمە نوێیەکەی بە ناوی "Kiss of the Spider -Woman" ، بە یەکێک لە دیزاینەکانی دیزاینەری لوبنانی- ئێراقی حارث هاشم دەرکەوت.
لۆپێز ئەم دەرکەوتنە نوێیەی بە چەند وێنەیەک لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە، ئەو ئەستێرەیە بە پۆشینی ڕۆبێکی ڕەنگی خاکی و تەنورەیەک لەگەڵ قایشێکی کەمەر بەرزدا سەرنجی هەوادارەکانی ڕاکێشا.
لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە ئەو ئەکتەرە ئەمریکییە بە قژێکی درێژی خاو، پشتچاوێکی تاریک و سوراوێکی ڕەنگ پەمەیی درەوشاوە زیاتر خۆی ڕازاندۆتەوە.
ماکیاژ و ڕێکخستنی لۆپێز لە لایەن ڕێکخەری ئارایشتی ئەکتەران ماریل هاینەوە ئەنجامدراوە، کە لای خۆیەوە چەند وێنەیەکی لۆپێزی بڵاوکردۆتەوە.
PM:03:37:13/09/2025
ئهم بابهته 1044
جار خوێنراوهتهوه