‌ئەستێرەکانی هۆڵیود 4000 واژۆیان ئامادەکردووە

وێستگە ستایل-

زیاتر لە 4000 کەسایەتی نێو جیهانی سینەما کە لە نێویاندا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەستێرەکانی هۆڵیودی تێدایە واژۆیان لەسەر بایکۆتکردنی پیشەسازی بەرهەمهێنانی فیلم لە لایەن ئیسرائیلییەکانەوە کردووە بە هۆکاری شەڕی ناوچەی غەززە.

ناوەڕۆکی نامەکە بەم جۆرەیە:" ئێمە هەموومان بەڵێنمانداوە کەبە هەموو شێوەیەک نمایشی فیلم، بەشداریکردن تێیدا، هەروەها هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای سینەمایی ئیسرائیلدا ڕەتبکەینەوە و بایکۆتی بکەین و لە هیچ کام لە شانۆ، فێستیڤاڵ و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فیلم دەرنەکەوین بە هۆی ئەو جینۆساید و کۆمەڵکوژییەی کە بەرامبەر بە خەڵکی بێتاوانی فەڵەستینی ئەنجامدەدرێت". 

جێگەی ئاماژەیە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکتەرە دیارەکانی نێو سینەما و بەرهەمهێنەرانی فیلم کەمپینێکی بایکۆتکردنی ئیسرائیلییەکانیان ڕاگەیاندووە، کە هەریەکە لە جواکین فینیکس، ئێما دارسی، ڕونی مارا و ئیریک ئەندری تێدایە.

تا دێت ژمارەی واژۆکان زیاتر دەبێت، بە ڕادەیەک کە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی وەک ئێما ستۆن، ئەندرۆ گارفیلد و جۆناثان گلازەری گرتۆتەوە.


PM:04:41:11/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌