بڵند عبداللە: دایکم دروستی کردم
وێستگە ستایل-
گۆرانیبێژی دیاری کوردستان بڵند عبداللە لە میانەی بڵاوکردنەوەی پۆستێکیدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕۆڵی دایکی بەرز دەنرخێنێت لە ژیانی تایبەتی و هونەری خۆیدا.
ئەو گۆرانیبێژە لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژە بە سەنگی دایکی دەکات و لەسەری دەنووسێت: "ساڵی 2003 لە کاتی ئامادەکردنی ئەلبومی دووەمم بە ناوی "لێ جانێ" قوتابی بووم و پارەم پێ نەمابوو بیدەم بە خاوەنی ستودیۆ چونکە کۆمەڵێک لە بەرهەمەکان تەواو ببوون، لەو کاتەدا دایکم کاری دەکرد وەکو مامۆستا لە سوید، هەروەها باوکم لە ژیاندا نەمابوو، دایکم گوتی کوڕم هیچ دڵگران مەبە من ئێستا کارم هەیە دەتوانم قەرزی بانکت بۆ بکەم و بڕۆ سەربەرزانە پارەی خۆت بدە و گۆرانیەکانت وەرگرەوە، منیش گوتم ئۆدا گیان مەعقول نیە ئەم کارە بکەم، گوتی کوڕم بئ خەم بە و بڕۆ ئیشەکانت تەواو بکە بە ڕێک و پێکی و بە وردی کاریان لەسەر بکە وە زۆریش پەلەی لێ مەکە".
بڵند لە درێژەی وتەکانیدا سەبارەت بە دایکی نووسیوێتی" دایک خۆشەویسترین و دڵسۆزترین و میهرەبانترین کەسە لە هەموو ژیاندا".
بڵند عبداللە لەدایکبووی ساڵی 1978ی شاری ئەنبارە، دایکی خەڵکی شەقڵاوە و باوکیشی خەڵکی زاخۆیە، لەو کاتەدا بە هۆکاری سیاسی خێزانەکەیان ڕاگواستنیان پێکراوە بۆ شاری ئەنبار و لە پاش تێپەڕینی چەند مانگێک هاتوونەتەوە بۆ شاری هەولێر، بڵند بۆ یەکەمین جار لە تەمەنی شەش ساڵیدا لە خوێندنگە دوو گۆرانی سۆرانی و بادینی بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک چڕیوە، لە ساڵی 1991 بە خێزانی چوونەتە وڵاتی سوید.
PM:02:05:10/09/2025
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه